گەریلاکانی مەلەکەپە / کەکەئۆ لە دژی داگیرکەری وەستاونەتەوە

گەریلاکانی مەلەکەپە و کەکەئۆ لە ناوچەکانى گەریلادا رایانگەیاند، دەوڵەتى تورک دەبێت باجی کردەوەکانى بدات و هەرچیش بکەوێتە ئەستۆیان ئەنجامی دەدەن.

گەریلاکانی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) و رێکخستنی ژنانی کۆمۆنیست (کەکەئۆ - KKO)، مەلەکەپە و کەکەئۆ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر کە بۆمب بەسەر ناوچەکانى گەریلادا دەبارێنێت و دارستانەکان و گوندەکان دەسوتێنێت و ژنان و منداڵان و هاووڵاتییانى مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکات و لە دژی ژنانی پێشەنگ سیاسەتی تیرۆرکردن بەڕێوەدەبات، بانگی لە هەموو ژنانی رەنجدەر کرد، کە تێکۆشان گەورەتر بکەن.

گەریلا دیجلە سەرهەڵدان رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر شەڕێکى چەپەڵ لە دژی گەریلا بەڕێوەدەبات و وتی "بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئیرادە و بەرخودانی گەریلا بشکێنێت. ئێمەى ژنانی کۆمۆنیست لە ناوچەکانى گەریلادا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر تێدەکۆشین. ئێمە ئەو عەقڵیەتەیان تێکدەشکێنین. بانگەوازی من ئەوەیە، کە هەموو ژنانی زەحمەتکێش بەشداری ریزەکانى شۆڕش و گەریلا ببن و ببنە هاوبەشی سەرکەوتنی ئازادی".

شەڤین رۆزاش باسی ئەوەیکرد، ژنانی کۆمۆنیست لە گۆڕەپانی گەریلادان و رایگەیاند، "دەوڵەتى تورکی فاشیست هەموو رۆژێک بۆمب بەسەر چیا ئازادەکانی کوردستاندا دەبارێنێت، بەڵام ناتوانێت ئیرادەی گەریلا بشکێنێت. با دەوڵەتى تورکی فاشیست ئەوە باش بزانێت، لە هەموو ساتێکدا فیشەکەکانمان بەریان دەکەوێت و لێپرسینەوەیان بۆ هەر شەهید لێدەکەین و دەبێت باجەکەى بدەن".

ژ.ت