گەنجانی قەندیل بەردەوامن لە کۆکردنەوەى واژۆ لە دژی داگیرکەریی تورک

گەنجانی بناری قەندیل بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوەیان دەستپێکردووە و بە بەردەوامی لە تێکۆشاندان بۆ کۆکردنەوەى واژۆ بۆ دەرکردنی ئەو سوپا داگیرکەرە.

ئەنجوومەنى گەنجانی بناری قەندیل و گەنجانی وڵاتپارێز لە چوارچێوەى هەڵمەتی "بیڕوخێنە"ی سەفەربەریی حەفتانین بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان و ئێراق دەستیان بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى واژۆ کردووە و هەموو رۆژێک بەردەوامن لە کۆکردنەوەى واژۆ بۆ کەمپەینەکەیان.

گەنجان لە زۆرێک لە گوندەکانى بناری قەندیل دا دەگەڕێن و واژۆی گەنجان و هاووڵاتییان کۆ دەکەنەوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکى زۆر واژۆیان لە بناری قەندیل کۆکردووەتەوە.

ژ.ت