یەرەکە: ڕژێمی ئێران دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کردووە
فەرمانداریی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مەریوان، چلچەمە و دیواندەرە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کردووە.
فەرمانداریی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مەریوان، چلچەمە و دیواندەرە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کردووە.
یەرەکە ڕایگەیاند، ئێران هێزێکی زۆری بردووەتە گوندەکانی سنووری شاری مەریوان و لە خوێندگا و مزگەوتەکاندا جێگیرکراون و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردووە.
فەرمانداریی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باسی ئەوەی کرد کە لە ١٧ی ئەم مانگەدا دوژمن لە سنە و هەمەدان'ـەوە هێزێکی زۆری هێناوەتە سنووری شاری مەریوان و دیواندەرە و لە لە گوندەکانی تەوەکولان، ئاگجە، گۆگجە، نەرگسەڵە، قەمچیان، دەرەگاوان، کانی تەمەرخان و شاقەڵا، دوژمن لە ناو ئەو گوندانە دا لە مزگەوت و مەکتەبی گوندەکاندا خۆی جێگیرکردووە و چەندین بنکەی سەربازیی گەڕۆکی دامەزراندووە و قەدەغەی هاتووچۆی خەڵکی ڕاگەیاندووە.
لە ڕاگەیەنراوی یەرەکەدا هاتووە، ە هەرێمی چلچەمە، دووبرا و سوڵتان بە زۆر مەڕوماڵاتی خەڵکی لە دەشت و لەوەڕگەکان دەرکردووە و دەستی بە جموجوڵی داگیرکەری کردووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٠٠ تا پێنجی ئەم بەیانییە فڕۆکەی سیخوڕی دوژمن لە سەر هەرێمی سوڵتان و دووبرا سووڕاونەتەوە، هەروەها سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ تا ٠٧:٣٠ی ئەمڕۆ، بە هاوان، تۆپ، تانک، کاتوێشا و کوبرا سنوورەکەیان بۆردوومان کردووە، لە کۆتاییدا لە گوندی گۆگجە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە و لە سەر دووبرا و تەپەکانی دەوروبەری خۆیان جێگیرکردووە و هێشتا جوڵەیان بەردەوامە.
فەرمانداریی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەڵێت، ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە و لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەی جموجووڵ و ئۆپەڕاسیۆنی ڕژێمی ئێران بڵاو دەکەنەوە.
ف.ق