یەپەسە – ژن لە ساکاریا چالاکی ئەنجامدا: ٤ سەرباز کوژران و ١٢ سەربازیش برینداربوون

یەپەسە – ژن ڕایگەیاند، ٩ی تەموز لە ناوچەی ئاداپازاری ساکاریا لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی تورک چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٤ سەرباز کوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون کە برینی ٣ سەرباز سەختە.

یەکینەی تۆڵەی هیزان گارزانی یەپەسە – ژن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ یادی مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا)کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانیدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵە لەدژی داگیرکەری و سیخوور و هاوکارەکانیان' لە هەرێمی تاشکیسیغی ناوچەی ئاداپازاری ساکاریا لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٤ سەربازی تورک کوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون کە برینی ٣ سەرباز سەختە. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی کاریگەری ئەنجامدراوە ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنراوە.

دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک چیاکانی کوردستان بۆردومان دەکات و خەڵکی مەدەنی شەهید دەکات. دوژمنی سوێندخواردووی کورد هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی پێشێلکردووە و دەیەوێت بەردەوامی پێبدات. هێرش دەکات سەر گۆڕستانەکان و ڕۆڵەی کورد بۆردومان دەکات. ئەمە کردەوەی یەکەم و دوایین کردەوەی دەوڵەتی تورک نییە. لە ژێرزەمینی جزیر کەسوکاری ئێمەیان بە زیندوویی سووتاندن، میرای ٢ ساڵەیان کوشت. ئێمە بە تا ئێستا دایکی تایبەت کە هەفتەیەک لە کۆڵان مایەوە و حەجی بیرلیک کە بەدوای ئۆتۆمبێڵی سەربازیەوە راکێشرامان لەبیرنەکردووە. وەک بزوتنەوەی تۆڵەی گەورە، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو کاتێک چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت.

پێویستە گەلەکەمان باش بزانێت کە دەوڵەتی تورک بە شەڕی تایبەتی میدیا هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە. هەر چالاکیەک دەکرێت، وەک ئەوەی ڕووداویک بێت پیشان دەدرێت و دەشاردرێتەوە. ئەوەش نیشانەی لاوازی دەوڵەتی تورکە. ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لەبەردەم هەڵوەشاندندایە. ئێمە بە روحی جەنگی حەفتانین تێکۆشان بەرز دەکەین و گورزی کۆتایی لە ئاکەپە دەدەین. ئێمە وەک یەپەسە – ژن داوا لە هەموو ژنانی بەرخۆدێر و هەموو کەسیک دەکەین کە بەشداری لە یەکینەکانی تۆڵەدا بکەن و گورزی کۆتایی لە فاشیزم بدەن."

ف.ق