نامەی ٢١ پەرلەمانتاری ئەوروپا دەربارەی "ڕۆژئاوا"
٢١ پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کایا کاڵاس نارد و داوایان کرد کۆمیسیۆنی ئەوروپا پشتگیری لە کۆمەڵگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات.
٢١ پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کایا کاڵاس نارد و داوایان کرد کۆمیسیۆنی ئەوروپا پشتگیری لە کۆمەڵگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات.
٢١ پەرلەمانتاری ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نامەیەکیان بۆ نوێنەری باڵای سیاسەتی ئەمنی و دەرەوی یەکێتی ئەوروپا و جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کایا کاڵاس نووسی و داوایان کرد کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ئەرکی خۆی هەستێت.
نامەکەی پەرلەمانتارانی چەپی یەکگرتووی ئەوروپا، سەوز/فراکسیۆنی ئازادیی ئەوروپا، فراکسیۆنی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا، فراکسیۆنی ڕیفۆرمیست و موحافیزکارەکانی ئەوروپا، هاوپەیمانی دیموکرات و سۆسیالیستەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، بەم جۆرەیە:
"بەڕێز کاڵاس
ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان دەربارەی سوریا و بەتایبەت ئایندەی گەلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئێوە ڕادەگەیەنین.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش وەک ئێوە سوریایەکی ئاشتییانە و هەمەڕەنگ و سەقامگیری دەوێت کە لەلایەن گەلی سوریاوە بەڕێوەببرێت. دوای ئەوەی لە ئەنجامی ئەو بۆشاییە سیاسییەی بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە هاتە ئاراوە، وە پاش ڕزگارکردنی هەرێمەکە لە دەستی داعش، لەوکاتەوە ئەم پێوەرە بناغەی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پێکدەهێنێت. لەنێو شەڕی ناوخۆییدا، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پەناگەیەکیان بۆ مافەکانی ژنان بنیاتنا، ئەمەش بۆ تەواوی سوریا بووە مۆدێلێک و خۆی وەک بەشێک لە سوریا دەبینێت.
بەڵام ئێستا کە کاتی بڕیاردانە دەربارەی ئایندەی سوریا، ئەم مۆدێلە ئاشتیخواز و فرە کولتوری و فێمینیستییە لە ژێر هێرشی بەردەوامی میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک و لەژێر هەڕەشەی داگیرکاری دەوڵەتی تورکدایە.
لە کاتێکدا کە کۆبوونەوە و دانوستانی جۆراوجۆر لەگەڵ چەندین لایەنی جیاواز سەبارەت بە ئایندەی سوریا دەکرێت، باس لە بەشداری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە دانوستانەکان و تێکەڵبوونیان بە کۆماری نوێی سوریا دەکرێت. ئەوان ئیدارەیەکی لامەرکەزی پێشنیاردەکەن و لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەتوانن لە بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان دەتوانن خۆیان بپارێزن.
ئەنجامی ئەم کۆبوونەوە گرنگ و هەستیارانە بۆ ئایندەی سوریا زۆر گرنگن. ئێمە ئەم نامەیە دەنووسین بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کاریگەری خۆی بەکاربهێنێت و پشتگیری لەم کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گەشبینە بکات، فشار لە تورکیا بکات تاوەکو هێرشەکانی ڕابگرێت.
ئێمە بەتایبەت سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ سەر بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فورات کە لە ژێری هەڕەشەی دەوڵەتی تورکدایە. ئەم هێرشە بووەتە هۆی ئەوەی تا ئێستە نزیکەی ملیۆنێک مرۆڤ لە کارەبا و ئاو بێبەش بن و مەترسی هەیە لە ئەگەری ڕووخانی بەنداوەکەدا کارەساتی مەزن بقەومێت. بەربوونی ئاوەکە ڕەنگە بەنداوی تەبقەش تێپەڕێنێت و ڕەنگە کاریگەری ڕووخانەکە بگاتە حێراق و سەدان هەزار کەس ئاوارە بکات. گەلی هەرێمەکە بۆ ئەوەی سەرنجی هەمووان بخەنە سەر ئەم هەڕەشەیە، لە بەنداوەکەدا چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن، بەڵام چەندین جار لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومانکراون و لانی کەم ١٧ کەس کوژراون و چەندین کەس بریندار بوون.
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان بەردەوامن. لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە لە هێرشەکانی تورکیادا نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمبوڵانسەکان بۆردوومانکراون، ڕۆژنامەنووسەکان کراونەتە ئامانج و کۆگاکانی گەنم وێرانکراون.
هەروەها نیگەرانییەکانی خۆمان دەربارەی هەزاران زیندانیکراوی داعش و خێزانە توندڕەوەکانیان ڕادەگەیەنین، کە بۆ دەرچوونیان لە زیندان هیوایان بە تورکیایە.
بە هیواین یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر ئەم دەستوەردانە دەرەکییە تێکدەر و مەترسیدارە، پشتگیری لەو پێشکەوتنە نموونەییانە بکەن کە بە پێشەنگایەتی سورییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاتووەتەدی و مۆدێلێکی گرنگە بۆ ئایندەی سوریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی ئێمە".
ئەو پەرلەمانتارانەی نامەکەیان واژۆکردووە:
CLAUSEN Per
ORLANDO Leoluca
SCHIEDER Andreas
BARRENA Pernando (GUE/NGL)
CHAIBI Leila (GUE/NGL)
DEMİREL Özlem (GUE/NGL)
EVERDING Sebastian (GUE/NGL)
FRAGKOS Emmanouil
GEDIN Hanna (GUE/NGL)
GROSSMANN Elisabeth (S&D)
HEIDE Hannes (S&D)
LOISEAU Nathalie (Renew)
MARZA IBANEZ Vincent
MAVRIDES Costas (S&D)
PAPANDREOU Nikos (S&D)
REUTEN Thijs (S&D)
SALIS Ilaria (GUE/NGL)
SIDL Guenther (S&D)
SJÖSTEDT Jonas (GUE/NGL)
STRADA Cecilia Maria (S&D)
ZACHARIA Maria