بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەپێناو چالاکییەکاندا خۆپیشاندانیان کرد
کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) داوایان لە گەنجان کرد کە لە دژی مێشکی داگیرکەر و فاشیزم بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە.
کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) داوایان لە گەنجان کرد کە لە دژی مێشکی داگیرکەر و فاشیزم بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە.
کۆردیناسیۆنی تەجەشە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد؛ لە گۆڕەپانەکان دەبن و داوای لەسەرجەم گەنجان کرد کە لە هەموو شوێنێک ببنە دەنگی رۆژئاوا و ئازادی.
کۆردیناسیۆنی تەجەشە باسی لەوەکرد کە لە چەندین شاری ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە ٧ و ٨ی کانونی یەکەمدا لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و وتی: "دەبێت لەبیر نەکرێت، تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمانمان، کۆتاییهاتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنیا و تەنیا بە ئازادی گەلان مسۆگەر دەبێت".
کۆردیناسیۆنی تەجەشە رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ بەشێکە لە سیاسەتی فاشیستی لە دژی ئازادیی گەلانی هەرێمەکەیە و وتی، "ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی بە بەجێگەیاندنی و جێبەجێکردنی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ دەکرێت. ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەرگای ژیانی ئازاد، یەکسان و پێکەوەبوونی گەلان دەکاتەوە؛ کۆتایی بە شەڕی داگیرکەری دەهێنێت.
هەمووان دەبێت بەو داواکارییەوە بڕژێنە شەقامەکان
گەورەترکردنی تێکۆشان لە دژی رژێمە فاشیستەکان و هێرشە داگیرکەرییەکان بە واتای بڵندترکردنی دەنگ و داواکارییەکانە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ. هەموو ئەوانەی لەپێناو ئاشتی و یەکێتی گەلاندا تێدەکۆشن دەبێت بەو داواکارییەوە برژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان. نابێت لەبیری بکەین؛ رووناکی شۆرشی رۆژئاوا لە ئایدۆلۆژیای ئازادیپارێزی رێبەر ئاپۆوە سەرچاوەی گرتووە. هەرگیز رێگە نادەین کە ئەو رووناکییە بکوژێتەوە گەنجان بە ئازایەتی و بڕیارداری خۆیانەوە فاشیزم تێکدەشکێنن و ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر دەکەن".
کات و شوێنی چالاکییەکان:
کۆردیناسیۆنی تەجەشە راشیگەیاندووە: "ئێستا کات کاتی بڵندکردنی بەرخودان و راگرتنی شەڕە و "داوا لە گەنجان دەکەین کە لە هەموو شوێنێک ببنە دەنگی رۆژئاوا و ئازادی. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە شوێن و کاتی چالاکییەکان بەم جۆرەیە:
ئەڵمانیا
هامبورگ
رێکەوت: ٠٧-١٢-٢٠٢٤
کات: ١٤:٠٠
ناونیشان: Hachmannplatz / Hamburg
شتوتگارت
رێکەوت: ٠٧-١٢-٢٠٢٤
کات: ١٤:٠٠
ناونیشان: Lautenschlagerstrasse / Stuttgart
مونشنگڵادباخ
رێکەوت: ٠٨-١٢-٢٠٢٤
کات: ٢٠:٠٠
ناونیشان: Mönchengladbach Hauptbahnhof
فەرەنسا
ماریسیلیا
رێکەوت: ٠٧-١٢-٢٠٢٤
کات: ١٣:٠٠
ناونیشان: Qada Canabiere / Marsilya
پاریس
رێکەوت:٠٧:١٢:٢٠٢٤
کات: ١٤:٠٠
ناونیشان: گۆڕەپانی ریپەبلیک/ پاریس