هەپەگە: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندەکان دەکات بۆئەوەی چۆڵ ببن

هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ ئەوەی گوندەکان چۆڵ ببن و دانیشتوانی هەرێمەکە کۆچبکەن بۆردومانی گوندەکان دەکات.

هەپەگە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک و سوپاکە داگیرکەرەکەی بەمەبەست و بەئەنقەست هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی باشووری کوردستان. گوندەکانی دەرگەلێ، میسکا و بازێ لە مەتینا، گوندەکانی سەرگەلێ، بەلاڤێ، گوهەرزی، بەرچیا، مژێ و سپینداری ئامێدی لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان دەکرێن و بە هۆکاری بۆردوومانکەوە ئاگرییان لە هەرێمەکە بەرداوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەماوەیەکی کەمدا هەزاران گوندی لە باکووری کوردستان سوتاند، بە هەمان شێوە هەوڵدەدات گوندەکانی باشووری کوردستان چۆڵ بکات، دانیشتوانی گوندەکان ناچار بە کۆچکردن بکات و هەرێمەکە لە خەڵکەکەی چۆڵبکات."

چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا دەربارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانە بڵاکراونەتەوە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٥ی تەموز کاتژمێر ٠٧:٢٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی تاکەکەسی درۆنێک خرایە خوارەوە و دەستیبەسەرداگیرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ٥ی تەموز کاتژمێر ١٩:٠٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ٥ی تەموز کاتژمێر ١١:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و لە جوڵەیان خستن.

لە ٦ی تەموز کاتژمێر ٠٦:١٧ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی  بە چەکی قورس گورز حەشارگەیەکی داگیرکەران وەشێنرا.

لە ٥ی تەموز کاتژمێر لە نێوان کاتژمێری ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ خولەکدا بە چەکی قورس ٢ جار دەست لە هەلێکۆپتەرێک کرایەوە کە هەوڵی دەدا هێزەکانی لە شاخی بەهار دابەزێنێت. لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکە ناچار بەدوورکەوتنەوە لە هەرێمەکە کرا.

لە ٦ی تەموز کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و جوڵەی داگیرکەران وەستێنرا.

لە ٧ی تەموز لە کاتژمێر ٠١:٥٤خولەکدا بە چەکی قورس دەست لە هەلێکۆپتەرێک کرایەوە کە دەیویست هێزەکانیان لە شاخی بەهار جێگیربکات و ناچار بە کشانەوە کرا.

لە٦ی تەموز لە کاتژمێر ٠٧:٠٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

لە ٧ی تەموز لە کاتژمێر ٠٦:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٥ و ٦ی تەموز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ١٩ جار بە گازی کیمیاوی و ٢ جار بە قەمەنی قەدەغەکرا و بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

لە ٥ و ٦ی تەموز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانی کۆلیت یەکجار، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانی شاخی زەنگەل و زێڤکێ دوو جار؛ بە گشتی ٥ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

٦ی تەموز بە هەلیکۆپتەر بۆردوومانی هەرێمی خواکوڕک کرا."