قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتدا سەپێندرا

دوای سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگەش، قەیوم بەسەر شارەوانی سێرتی دەم پارتییدا سەپێندرا.

کودەتای قەیوم

دوێنێ لە پێنجەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد، دانیشتنی دادگایی سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی بەڕێوەچوو، دادگا بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، دوای ڕاگەیاندنی سزاکە، پۆلیس هەلێکوتایەسەر شارەوانییەکە و گەمارۆی دا، پاشان بە هاوسەرۆکی شارەوانییەکەیان ڕاگەیاند کە قەیووم لە جێگەی دانراوە.

لەگەڵ هەوڵی دانانی قەیومەدا هاوڵاتییان لە دەروی شارەوانییەکەیان کۆبوونەوە بە چەپڵەلێدان و درووشمی شەرمەزارکردنی قەیوم "قەیوم سەپاندنە" هەڵوێست و ڕێگرییان نیشاندا.

پەڕلەمانتاری سێرتی دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان سارتاش گەیشتە پێش شارەوانی سێرت و لە دژی بڕیارەکە وەستایەوە و ئاماژەی بەوەدا سەپاندنی قەیوم هێرشە بۆسەر ئیرادەی گەل، جێگەی قبوڵ کردن نییە.

لەگەڵ جەماوەری گەلدا، هاوسەرۆکی سێرتی دەم پارتی ئەشرەف تەکین لە دژی سەپاندنی قەیوم وەستایەوە و گوتی: "دان بە سەپاندنی قەیوم لە دژی ئیرادەی گەل نانێین. ئەمەی دەسەڵاتداری دەیکات تۆڵەکردنەوەی شکستیانە لە ئیرادەی گەل."

هێرشی پۆلیس                                       

لەگەڵ بەرفراوانبوونی هەڵوێستی گەلدا پۆلیس کە گەمارۆی باڵەخانەی شارەوانیان دابوو هێرشییان کردە سەر گەل و پێکدادان لە نێوانیاندا درووستبوو. پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە ڕەشبگیرانە، هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندی سێرت شەڕناس چەلەبکۆلو، بەڕێوەبەری هەدەپەی سێرت محمەد پۆلات و کارمەندی شارەوانی سێرت فەرهاد تۆپراکی دەستبەسەر کرد. دواتر ناڕەزایەتییەکان بە وتنەوەی درووشمەوە بەردەوام بوو.

لای خۆیانەوە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری و تونجەر باقڕخان لەسەر مەدیا دیجیتاڵی خۆیان بە پەیام ناڕەزایەتییان لە دژی سەپاندنی قەیوم دەڕبری.