بە دیمەن

قەسەدە: ١٤ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشێندرا

قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری کۆتایی بەرخۆدانی هێزەکانییاندا، ١٤ چەتە کوژراون، ٣ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ١٦ چەتەی دیکەش بریندار بوون، هەروەها تۆتۆمبیلێکی داگیرکەرانیش تێکشکێندرا.

ئاماری قەسەدە

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری شەڕ و چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری کۆتایی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

"لە چەندین بەرەوە چالاکییە ڕەواکانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە. دوێنێ لە بەرەی دێر حافیر چەتەکەک کوژرا. یەکنەکانی شەهید هاروونیش گورزی لە ئۆتۆمبیلێکی گوێزەرەی چەتەکان وەشاند و بەتەواوەتی تیكشێندرا. بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکان نەزانراوە.

شەڕڤانانمان بەرپەرچی هێرشێکی چەتەکانیان دایەوە بۆسەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندەواری باکووری بەنداوەی تشرین و شەڕ و پێکدادان درووست بوو. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژران و ٥ی دیکەش بریندا بوو. جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی هەرێمەکەدا بەردەوام بوو. هاوکات لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بە قورسی بە تۆپهاوێژ تۆپباران کرا. لە ئەنجامدا زیانی ماددی بەر ماڵ و موڵکی خەڵکی هەرێمەکە کەوت.

هێزەکانمان چالاکی کاریگەرییان لە دژی بارەگای داگیرکەران لە گردی قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانێ ئەنجامدا. لە ئەنجامدا تەقینەوەیەکی گەورە لە بارەگاکەدا درووستبوو کە نزیکەی ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو. هاوکات یەکینەی شەهید هاروون لە هەمان گرددا گورزی لە هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند و ژمارەیەک سەرباز بریندار بوون. هێزەکانمان خێمەیەکی داگیرکەرییان لەنابرد.

هەروەها لە چوارچێوەی چالاکییە ڕەواکاندا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) چالاکی کاریگەرییان لە دژی بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی قەرەقۆزاق ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا خاڵێکی سەربازی خاپور کرا، ١٠ چەتەیش کوژران و ١٤ چەتە برینداربوون کە ٣ دانەیان سەربازی تورکی داگیرکەر بوون.

فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی تینی بۆمباران کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی مەدەنییەکان کەوتەوە. لە هەمانکاتدا گوندەکانی تینی، جادا، بیر حەسۆ، دیکان، خەسەق، مەلحا، پری قەرەقۆزاق و گرێ شێڤیی لە باشووری کۆبانێ بە هاوەن، موشەک، تانک بۆمباران کران. بە هۆکاری تۆپبارانەکە زیانی ماددی کەوتەوە.

فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ کاتژمێر ٨:٠٠ دوو جار شارۆچکەی شیوخی بۆمباران کرد و زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی دانیشتووانی کەوتەوە.

دوێنێ  کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بارەگای خۆی لە گوندی هۆشەری، بە موشەک گوندی تۆرمانی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی دانیشتووانی کەوتەوە. فرۆکەی بێفرۆکەوانیش لە هەرێمەکە دەگەڕا.

ئاماری دوێنێی زیانەکانی چەتە ە داگیرکەران بەمجۆرەیە: ١٤ چەتە کوژرا، ٣ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ١٦ چەتە بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێڵێکی گواستنەوەی سەربازی تێک شکێنرا.