ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
نوێنەرانی پارتەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن کۆبوونەوە
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە. -
زیندانیانی زیندانی خارپێت لە دژی ئەشکەنجەدانەکان دەستیان بە مانگرتن کرد
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەمنی باڵای ژمارە دووی خارپێت لە دژی ئەشکەنجەدانەکان، مامەڵەی خراپ و ڕێگریکردن لە ئازادکردنی زیندانیان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: دەبێت دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازاد بکرێن
تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغولاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەیان کرد و داوایانکرد بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی ئاشتیدا بکەن دەبێت ئازاد بکرێن. -
لە ئەنقەرە هاتوچۆەکان سەبارەت بە 'پرۆسەکە' و 'کۆمسیۆن' بەردەوامە
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی سەربازی سەبارەت بە "پرۆسەکە" و "کۆمیسیۆنی پەرلەمان" کە پێشبینی دەکرێت دابمەزرێت، کۆبووەوە. -
کۆبوونەوەی ئۆزەل و شاندی ئیمراڵی: گەرەنتی یاسایی زۆر گرنگە
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە کۆبوونەوە، تیشکیان خستەسەر گرنگی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن لە ڕۆژی هەینی و گوتیان: "بەتایبەت بۆ بەکۆمەڵایەتیبوونەوەی ئاشتی، گەرەنتی یاسایی و میکانیزمە دیموکراتیکەکان زۆر گرنگن". -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دەستی پێ کرد. -
دەم پارتی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی دەستنیشان کرد
دەم پارتی لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان، ئەندامانی خۆی دەستنیشان کرد. ئەندامەکانی پێکهاتوون لە مەراڵ دانیش بەشتاش و ساروخان ئۆلوچ و جەنگیز چیچەک. -
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی سەردانی دەمیرتاش دەکەن
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری بۆ بینینی سیاسەتمەداری کوردی زیندانیکراو، سەڵاحەدین دەمیرتاش، چوونە زیندانی ئەدرنە. -
لە زیندانی خارپێت زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن
عومەر جومعە ساڵەح کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ـی خارپێت زیندانی کراوە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی پاسەوانەکان بووەتەوە. -
چەند مانگێکە ئازادکردنی ٥٠ زیندانی ئاستەنگ دەکرێت
لە زیندانی جۆری Fی بۆلو، ٥٠ زیندانیکراو کە لەنێویاندا کەسانێک هەن بەدەست نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنن، چەند مانگێکە لەلایەن لیژنەی کارگێڕیی و چاودێرییەوە ئازادکردنیان ئاستەنگ دەکرێت. -
مەجید ئالاگۆز پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا
مەجید ئالاگۆز کە ئازادکردنی دواخرا، پاش ٣٢ ساڵ لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازادکرا. -
ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشە نەژادپەرەستییەکان زیاد دەبن
لە چەندین شار هێرشی نەژداپەرەستی لەسەر خێزانێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرا. -
شاندی ئیمراڵیی: پرۆسەکە پێویستی بە هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە، پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا باخچەلی هەڵوێستی ئەرێنی دەربڕیوە و گوتی: "پرۆسەکە پێویستی هەڵوێست و پشتیوانی هاوبەشی هەموو لایەنەکان هەیە." -
شاندی ئیمراڵی: پرۆسەکە لە ئاستی پێکهێنانی کۆمیسیۆن و ئامادەکاریی یاساییە لە پەرلەماندا
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ داودئۆغلۆ، ئەندامی شاندی ئێمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان ڕایگەیاند پرۆسەکە گەیشتووە بە ئاستێکی دیاریکراو و گوتی: "ئاستی ئێستای پرۆسەکە ئاستی پێکهێنانی کۆمیسیۆن و ئامادەکاریی یاساییە لە پەرلەماندا." -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و باخچەلی دەستی پێکرد
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد و ئەحمەد داودئۆغلو، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت. -
دەم پارتی هێرشی سەر دروزەکانی شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی، هێرشەکانی حکومەتی کاتی دیمەشقی لەسەر کۆمەڵگەی دروزەکان شەرمەزار کرد و بانگەوازیی ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی کرد. -
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و وەزارەتی داد کۆتایهات و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخرا
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا بە کۆتا هات، پەیوەست بە دەرنجامی کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بووە. -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و پارتی ئایندە دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئایندە، ئەحمەد داودئۆغلۆ دەستی پێکرد. -
داوای ڕاوەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی سەر دروزییەکان کرا
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (داکاب) هێرشەکانی حکومەتی کاتی دیمەشقیان لەسەر گەلی دروز شەرمەزار کرد و گوتیان: "گەر ئەمڕۆ ئەم هێرشە کۆمەڵکووژییانە ڕانەگیرێن ئاشتی و ئارامی لە هەرێمەکەدا درووست نابێت." -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی لەگەڵ وەزارەتی داد دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ لەگەڵ یڵمازی تونچی وەزیری دادی تورکیا دەستی پێکرد. زانراوە شاندەکە دواتر لەگەڵ پارتی ئایندە و مەهەپەیش کۆدەبێتەوە. -
فەیلەسوفی ئیرلەندی جۆن هالۆوەی پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
فەیلەسوفی مارکسی، جۆن هالۆوەی پشتگیری خۆی بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی چەک سوتاندنی گەریلای دەربڕی و گوتی: "شکۆمەندییەکی مەزنە کە بەشداری دەنگی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی دەبم." -
چنار ئاڵتان: لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دێنین
هاوسەرۆکی ئەستەنبوڵی دەم پارتی چنار ئاڵتان ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی سێ هەفتەدا زیاتر لە ٤٠ ناوچە کۆبوونەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیان ئەنجام داوە و گوتی: "تاوەکو کۆتایی مانگی تەمموز تەواوی دەکەین." -
لە تورکیا ئاگر لە زۆربەی دارستانەکان کەوتەوە
سووتانی دارستانەکان لە تەکیرباغ، چاناکقەڵا و بۆڵو بەردەوامی هەیە، ئاگرەکە گەیشتە ناو ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان. -
ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان: بڵاوکراوەکە لەژێر فشاردا بووە
ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان شێخ حیکمەت ئەلهیجری لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئەو بڵاوکراوەیەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕێگە دەدەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق بچنە نێو سوەیدا، لەژێر فشاردا ئامادەکراوە و نوێنەرایەتی ئیرادەی ئەوان ناکات. -
لە چەندین شار هێرشەکانی سەر کوردان شەرمەزارکرا
هێرشەکان بۆ سەر زمانی کوردی لە چەند شارێک شەرمەزار کرا، دووپاتکرایەوە کە هێرشەکان بەرئەنجامی دوژمنایەتیی سەد ساڵەیە دژی زمان و کەلتوور و ناسنامەی کوردی.