١٠ نووسینگەی یاسایی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان: خەڵکی سڤیل دەکوژرێت
١٠ نووسینگەی یاسایی لە کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان و گوتیان، خەڵکی سڤیل دەکوژرێت.
١٠ نووسینگەی یاسایی لە کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان و گوتیان، خەڵکی سڤیل دەکوژرێت.
١٠ نووسینگەی یاسایی لەنێویاندا نووسینگەی یاسایی ئامەد و وان و ڕحا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێ و شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەختکرایەوە لە هێرشەکاندا خەڵکی سڤیل دەکوژرێن و زیان بە شوێنی سڤیل گەیشتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەدرێژایی مێژوو لەبری ئەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کورد بکرێت پەنابراوە بۆ سیاسەتی ئەمنی ئەمەش تەنها ئێش و ئازاری هێناوە، دەڵێن: "بێگومان پەیوەندیی ئاشتییانەی کۆماری تورکیا لەگەڵ گەلانی دراوسێ کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە تورکیا. نووسینگە یاساییەکانی هەرێمەکە، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاشتیدا، ئەم ئۆپەراسیۆنانە دژی هەرێمەکە بە مەترسی دەبینێت و بانگەواز لە هەموو کەسانی کاریگەر دەکات، سیاسەت و چارەسەری ئاشتییانە پەرە پێ بدەن".
ئەو نووسینگە یاساییانەی ڕاگەیاندراوەکەیان واژۆ کردووە: نووسینگە یاساییەکانی ئاگری، ئێلح، ئامەد، جولەمێرگ، ئیدر، موش، سێرت، ڕحا، شەرناخ، وان.