٤ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ٤ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ٤ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لەلایەن داواکاری کۆماری ئامەدەوە بەڕێوەدەبرێت، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە وان، مێرسین، سێرت، جۆلەمێرگ و روحا، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناونیشان. لە ئەنجامی هەڵمەتەکەدا، وەیسەل تارهان، بەرفین ئاجات، نەسینە گوزەل، یاقوت ئایکوت و بارش چەلەبی ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران.
بەپێی زانیاریەکان، سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە ٢٧ی کانونی یەکەمدا، کە بە دروشمی 'ئێستا کاتی گەنجانە' ئەنجامدرا، وەک بیانۆیەک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان پیشاندراوە.
ف.ق