٥ ژن لە ئیزمیر دەستگیرکران

لە ئیزمیر ٥ ژن دەستگیرکران کە یەکێکیان ئیدیڵ ئوغورلو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپەیە.

 

ئیدیڵ ئوغورلو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە، بەهیە یاڵچن دایکی ئاشتی، سەلما دەمیر، حەیات ئیزگی و نەورۆز چەلیک کە ٢٢ ی ئادار لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون دوای وەرگرتنی وتە لێیان، رەوانەی داواکاری گشتی کران.

داواکری گشتی بە بێ ئەوەی وتەی ئەو پێنج ژنە وەربگرێت بەبانگەشەی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' و وتەی شایەتحاڵانی ئاشکرا و شاراوە داوای زیندانی کردنی ئەو پێنج ژنەی کرد و بەو داواکرییەوە رەوانەی دادگای سوڵح و سزای کردن. داگاش بڕیاریدا بە زیندانیکردنیان.

بەشداربوون لە خەبات و چالاکییەکانی هەدەپە و تەژەئا وەک تاوان داندراوە.

هـ . ب