بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایەکی نوێ پێشکەشکرا

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینی موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالییان کرد.

ڕازییە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و چەنگیز یورکلی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا ئەنجام بدەن، داوایەکی نوێیان پێشکەشی بەرپرسان کرد.

پارێزەران بۆ داواکەیان سەردانی داواکاری گشتی لە بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩دا بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دیلکرا و لەو کاتەوە لە زیندانی جۆری ئێف-ی ئاسایشی ئاستبەرزی ئیمراڵی دا لە گۆشەگیرییەکی سەختدا راگیراوە.

دواینجار لە ٢٥ی ئازاردا لە رێگەى تەلەفونەوە قسە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دا کرابوو، بەڵام قسەکان و پەیوەندییەکە لە نیوەدا پچڕێنرابوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ و لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا  توانییان چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا ئەنجام بدەن، بەڵام لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن وەڵامیان نادرێتەوە.

ژ.ت