بۆ پشتگیریکردن لە هەدەپە لە جنێف میتینگێک رێکخرا
لەسەر بانگەوازی ستیڤان پریزیئۆسۆ پەرلەمانتاری سویسرا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست، لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە بەرنابەر هەدەپە بەڕێوەدەبرێت، لە جنێف میتینگێک ئەنجامدرا و پشتگیری لە هەدەپەکرا.
لەسەر بانگەوازی ستیڤان پریزیئۆسۆ پەرلەمانتاری سویسرا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست، لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە بەرنابەر هەدەپە بەڕێوەدەبرێت، لە جنێف میتینگێک ئەنجامدرا و پشتگیری لە هەدەپەکرا.
لە میتینگەکەدا پشتگیری لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپەێ کرا کە چەندین رۆژە دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کردووە.
میتینگەکە لەسەر بانگەوازی ستیڤان پریزیئۆسۆ پەرلەمانتاری سویسرا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست ئەنجامدرا و پەرلەمانتارانی سویسرا، چالاکوانانی کۆمەڵەکانی ئیتاڵیا، فەڕەنسا، سوید و تونس و چالاکوانانی رێککەوتنی چەپ ئامادە بوون. میتینگەکە لە گۆڕەپانی پلاینپالاس ئەنجامدرا و ئاڵاکانی هەدەپە بەرزکرانەوە.
لەسەر ناوی هەدەپە سیاسەتمەدار دەمیر چەلیک قسەی کرد و هێرشی دەولەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەدەپە شەرمەزار کرد و ئاماژەی بە دۆزی کۆبانێ و قڕکردنی ئەرمەنەکاندا کە هەردوو لە یەک رۆژدا بوو و وتی، "لە ساڵەکانی نەوەتەوە دەوڵەتی تورک نوێنەر و ئەندامانی پارتە کوردیەکان دەستگیردەکات و دەیەوێت ئیرادەیان بشکێنێت." هەروەها ئاماژەی بە پشتگیریەکان بۆ هەدەپە و گەلی کورد کرا.
دواتر کارلۆ سۆماروگ پەرلەمانتاری سوید و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەی سویسرا و نوێنەرانی رێکخراوەکان قسەیان کرد.
راگەیەنرا، پیویستە حکومەتی سویسرا لە روی دیپلۆماسی و ئابۆریەوە، سزا لەسەر دەوڵەتی تورک بسەپێنێت.
لە لایەکی دیکەوە پێشنیاربڕیارێک لەبارەی فشارەکانی سەر هەدەپە رادەستی پەرلەمانکرا کە ٣٢ پەرلەمانتار ئیمزایان کردبوو.
دواتر پەرلەمانتاران و چالاکوانان وێنەیان گرت و وێنەکانیان بۆ هەدەپە نارد.
ف.ق