به‌رنامه‌ی رێپێوانی درێژمه‌ودا راگه‌یه‌نرا
رێكخراوه‌كانی گه‌نجان كه ئه‌مساڵ به دروشمی "ئێمه به ئیراده‌ی گه‌نجانی ئاپۆیی رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" به رێپێوان له سیرێنتزه‌وه به‌ره‌و ستراسبورگ ده‌چن، به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
رێكخراوه‌كانی گه‌نجان كه ئه‌مساڵ به دروشمی "ئێمه به ئیراده‌ی گه‌نجانی ئاپۆیی رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" به رێپێوان له سیرێنتزه‌وه به‌ره‌و ستراسبورگ ده‌چن، به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
رێپێوانی درێژمه‌ودا كه به شێوازێكی نه‌ریتی هه‌موو ساڵێك له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵ له نێوان 7-11ی شوبات له فه‌ره‌نسا له شاری سیرێنتزه‌وه تا ستراسبورگ به دروشمی "به ئیراده‌ی گه‌نجانی ئاپۆیی رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رێپێوانی گه‌نجان كه 20 ساڵ به پێشه‌نگی گه‌نجانی كورد له ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشبینی ده‌كرێت كه له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سویسرا، نه‌مسا، به‌ریتانیا و سه‌رتاسه‌ری ئه‌روپا به سه‌دان گه‌نج به‌شداری له رێپێوانه‌كه‌دا بكه‌ن. كۆمیته‌ی ئاماده‌كار راگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی ئه‌و رێپێوانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست، گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان توندتر كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به گرنگی رێپێوانی درێژمه‌ودا له‌م كاته‌دا كرا. داوا له گه‌نجانی كورد و ئینه‌رناسیۆناڵیست كرا كه به دروشمی "به ئیراده‌ی گه‌نجانی ئاپۆیی رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" به‌شداری له چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاند، كه ئه‌وان به‌و چالاكیه‌یان په‌یام ده‌ده‌نه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیانه‌ی كه پشتگیری له پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌كردووه، "ئێمه: گه‌نجانی كورد و ئینته‌رناسیۆنالیست پێكه‌وه كۆده‌بینه‌وه و له دژی سه‌رمایه‌داری، فاشیزم و داگیركاری به به‌رخودانێكی گه‌وره سه‌رده‌كه‌وین".
گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێپێوانه‌كه رۆژی 5ی شوبات له كانتۆنی باسیل له سویسرا كۆده‌بنه‌وه.
به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه به‌م جۆره‌یه:
05-02-2022/ كۆبوونه‌وه/ Elsässerstrasse 215a 4056 Basel سویسرا
06-02-2022/ سیرینتز- مولهاوس
07-02-2022/ مولهاوس- كۆلمێر
08-02-2022/ كۆلمێر- ئۆستهایم
09-02-2022/ ئۆستهایم- سێلیستات
10-02-2022/ سێلیستات- ئێرستین
11-02-2022/ ئێرستین- ستراسبورگ
هـ . ب