بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و راسپاردەکەی مەزڵوم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی بورسایان کرد.

بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاریی گشتیی کۆماریی لە بورساوە هەمان داواکارییان ئازاستەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

پارێزەران هەفتەی دوو جار بە مەبەستی دیدار داواکاری پێشکەش دەکەن. بەڵام داواکاری دیدار بە شێوەیەکی سیستماتیک بێ وەڵام دەهێڵدرێنەوە.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ یەکەم جار مافی قسەکردن بە تەلەفونی پێدرا. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١دا بە هۆی هەندێک بانگەشەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرابووەوە نیگەرانی رای گشتی زیادببوون، ئۆجالان لە رێگەی تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای کردبوو. بەڵام محەمەد ئۆجالان باسی لەوەکردبوو کە ئەو پەیوەندییە لە نیوەدا پچڕێنراوە.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێزان ساریجا و نەورۆز ئۆیسال دوای ٨ ساڵ لە ٢-٢٢ ئایار، ١٢-١٨ی حوزەیران و ٧ ئابی ٢٠١٩ توانیبوویان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

هـ . ب