بەشتاش: ئاکاپە هەر رۆژێک کە لەسەر دەسەڵاتە زیاتر زیان بە گەل دەگەیەنێت

مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا بەشداری لە ٤مین کۆنگرەی رێکخستنی شاری سەمسوری هەدەپە کرد و وتی، " ئاکاپە هەر رۆژێک کە لەسەر دەسەڵاتە زیاتر زیان بە گەل دەگەیەنێت."

٤مین کۆنگرەی رێکخستنی هەدەپەی شاری سەمسور بە بەشداری هەزاران کەس ئەنجامدرا.

مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و هەڵوێستی لەدژی ئاکەپە و مەهەپە پیشاندا کە شەو و ڕۆژ هێرش دەکەنە سەر هەدەپە.

بەشتاش قسەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکی بەبیرهێنایەوە کە وتبووی، "پێویستە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دابخرێت و وتی، " گەل ئێوە دادەخات."

بەشتاش هەروەها بەبیریهێنایەوە کە سەمسور شارێکی کشتوکاڵیە، بەڵام ئاکاپە و مەهەپە بە سیاسەتی شەڕ  ئەو شارەیان تێکدایە و ئابۆری ئەو شارەیان تاڵان کردووە.

بەشتاش وتی، " ئاکاپە هەر رۆژێک کە لەسەر دەسەڵاتە زیاتر زیان بە گەل دەگەیەنێت. گەل کێبڵەکەیان رادەکێشێت، گڵۆپەکەیان دەکوژێتەوە. سەرۆکی داعش لە سنوری تورکیا کوژرا. بۆچی ئەمە هەموو لەسەر سنور دەبێت؟ بەکێ بڵێن، دەڵێن، لەبەرئەوەی ئەوێ بۆ داعش شوێنێکی ئارامە."

زەلیخا کارنجا و بەکر گوربوز بوون بە هاوسەرۆکی نوێی رێکخستنی هەدەپەی شاری سەمسور.

ف.ق