بڕیاری درێژکردنی ماوەی دەستگیرکردنی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەدرا

لە دانیشتنی دادگاییکردنی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەدا بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستگیرکردنییدرا.

دانیشتنی دادگاییکردنی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو کە لە سێی ئەیلولدا بەهۆی دۆسیەیەکی ٢٠١٧دا دەستگیرکرابوو و هەندێک بەڵگە و وێنە لە دۆسیەکەیدا هەیە. لە دانیشتنی دادگادا کە ژمارەیەکی زۆر پارێزەر ئامادە بوون، سەمرا گوزەل بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک خزم و کەسوکاری لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەشداری نەکرد.

پارێزەر سەنەم دۆغانئۆغلۆ داوای کرد دۆسیەکە دابخرێت.

پارێزەر ئارزو ئەیلەم کایائۆغلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ' دەستووری بنەڕەتی لە رێگەی دادگاوە پێشێل دەکرێت.'

پارێزەر سینەم جوشکون وتی، " موەکیلی من رووبەرووی هێرشی سیاسی بووەتەوە."

شاندی دادگا بڕیاریدا دەستگیرکردنی سەمرا گوزەلی درێژکردەوە و دانیشتنی دادگا بۆ ٢٨ی نیسان درێژکرایەوە.

ف.ق