له پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده ئیبراهیم بیلمه‌ز قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه هێزه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێش و دوای قۆناغی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ چاره‌سه‌ریان بۆ پرسی كورد نه‌ده‌ویست و خۆیان له‌و بابه‌ته ده‌كرده خاوه‌ن و لایه‌نێكی پرسه‌كه، له راده‌ستكردنی عه‌بدوڵا ئۆجالانیش به توركیا رۆڵیان گێڕا.
بیلمه‌ز وتی، "ئه‌و كاته‌ی كه عه‌بدوڵا ئۆجالان و پرسی كورد بووه بابه‌تی گرنگ، به‌داخه‌وه ئه‌و هێزانه هه‌موویان كۆبوونه‌وه. هه‌موو ده‌رگاكانی ئه‌وروپا به رووی عه‌بدوڵا ئۆجالاندا داخران، كایه‌ی ئاسمانی به رووی گه‌شتی فڕۆكه‌كاندا قه‌ده‌غه كرا. عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ك مرۆڤێكی نه‌خوازرا راگه‌یه‌نرا. ئامانجی سه‌رۆكی عه‌بدوڵا ئۆجالان له رۆیشتنی بۆ ئه‌وروپا كه بۆ پرسی كورد چاره‌سه‌ریه‌ك به رێگه‌ی ئاشتیانه و دیموكراتیك بدۆزێته‌وه و ئه‌وروپاشی بۆ ئه‌وه به ئاسان و گونجاو داده‌نا. هه‌ر بۆیه روویكرده ئه‌وروپا. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و رێبازی سه‌ربازی هه‌ڵببژاردایه روویده‌كرده چیا. ئه‌و بۆخۆی له پارێزنامه‌كه‌یدا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا باسی له‌وه‌كردووه. بۆیه‌ش له‌و كاته‌دا له كه‌سایه‌تی عه‌بدوڵا ئۆجالاندا له دژی ئاشتی، هیوای ئاشتی پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامدرا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ٢٣ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه پیلانگێڕی به سیاسه‌ته‌كانی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه. ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی كه ئێستا ده‌سه‌پێنرێت مایه‌ی قبوڵكردن نییه. هه‌روه‌ك چۆن عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌و كاته‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌موو رووداوێكی نه‌رێنی درێژه‌ی به هه‌ڵوێسته دیموكراتیكه‌كانی دا، سه‌ره‌ڕای به دیل گیران له ئیمراڵی له ماوه‌ی ٢٣ ساڵدا له ناخه‌وه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته كرد".
'دۆخی ئێستا به یاسا شیكردنه‌وه هه‌ڵناگرێت'
پارێزه‌ر بیلمه‌ز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سیستمی ئیمراڵی له ناو یاسادا جێگه‌ی نابێته‌وه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "په‌یوه‌ندی به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، یاساكان، بڕیارنامه و په‌یڕه‌وه‌كانه‌وه نییه. ئێمه ئیتر ناتوانین زانیاری له باره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان و سێ موه‌كیلی ترمان له ئیمراڵی به‌ده‌ستبهێنین. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو رێگه و رێكاره‌كانمان گرتوه‌ته‌به‌ریش، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پارێزه‌ر، بنه‌ماڵه و راسپارده داواكاریش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی نامه‌شمان ناردووه ئێمه ناتوانین هیچ زانیاریه‌ك به‌ده‌ستبهێنین. ئه‌وان ناتوانن له مافی خۆیان بۆ قسه‌كردن له رێگه‌ی ته‌له‌فونیشه‌وه سودمه‌ند بن. له جیهاندا نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه بوونی نییه. ده‌وڵه‌تێك كه له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی خۆیدا ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی یاسایه، خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یاسا قه‌بوڵ ده‌كات و ده‌ڵێت كه ئه‌و پابه‌ندی یاسایه، نابێت كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گۆشه‌گیریه‌كی به‌و جۆره. ئه‌و كرده‌وانه هیچ ره‌هه‌ندێكی یاساییان نییه. عه‌بدوڵا ئۆجالان و موه‌كیله‌كانی دیكه‌مان به دیل گیراون".
'ئه‌نجامی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورد'
پارێزه‌ر بیلمه‌ز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به پرسی كورد چی بێت هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه له ئیمراڵیش هه‌یه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ٢٣ ساڵه به‌رده‌وامه و وتی، "كاتێك له ئیمراڵی گۆشه‌گیری ده‌سه‌پێنرێت، گه‌لی كورد ده‌زانێت كه زۆر له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه دورین. بۆیه ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه چاره‌سه‌ری پرسی كورد له به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تدا نییه، سیاسه‌تی ئه‌منی كاری پێده‌كرێت. ئه‌وه‌ش به واتای ئۆپراسیۆن دژی دامه‌زراوه یاساییه‌كانی كورد، گرتنی كوردان، ئۆپراسیۆنی له ده‌ره‌وه‌ی سنور له دژی گه‌ریلا و چاره‌سه‌رنه‌كردنه. گه‌لی كورد ده‌زانێت كه ئه‌و شێوازانه‌ی ٤٠ ساڵه تاقیده‌كرێته‌وه پرسه‌كه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و گۆشه‌گیریه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی زۆر گه‌وره‌ی كرده سه‌ر سیاسه‌تی توركیا. سیاسه‌تی توركیا له‌به‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد به‌رده‌وام له ناو ئاڵۆزیدایه‌و سیاسه‌ت بووه‌ته دژبه‌ری یه‌كتر. خۆی له خۆیدا دژایه‌تی كه بووه‌ته شێوازی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا، چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد له پێشه‌وه ده‌بێته هۆی دژایه‌تی له نێوان كوردان. كورد له‌به‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی گۆشه‌گیری و چاره‌سه‌رنه‌كردن خۆی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمدا ده‌بینێته‌وه. ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سیاسه‌ته كۆتایی پێبهێنرێت. له‌پێناو ئاساییبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی پارێزراو، پێویسته كۆتایی به هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه بهێنرێت".
'گۆشه‌گیری له خراپترین ئاستدایه'
پارێزه‌ر بیلمه‌ز وتی، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به سیاسه‌تی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه و باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداربوون له پیلانگێڕیه‌كه‌دا له دامه‌زراندنی سیستمی گۆشه‌گیری له ئیمراڵیش رۆڵیان هه‌یه، كه عه‌بدوڵا ئۆجالان باس له‌وه‌ده‌كات.
پارێزه‌ر بیلمه‌ز رایگه‌یاند، "٢٣ ساڵه ئێمه ناتوانین له دادگا ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ستبهێنین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان بێت، هیچ شتێك به ناوی دادگه‌ری نامێنێت. دوای ئه‌وه‌ی یاسا ناوخۆیی تاقیده‌كرێته‌وه، میكانیزم و رێكاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر، داواكاریان پێشكه‌ش ده‌كرێت: وه‌ك دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا یان كۆمیته‌ی رێگری له ئه‌شكه‌نجه (سی پی تی). له‌دۆخی ئێستادا مرۆڤ ده‌توانێت به روونی ئه‌وه بڵێت: گۆشه‌گیری له خراپترین ئاستدایه. نزیكه‌ی ساڵێكه، له ئاداری ٢٠٢١ه‌وه به ته‌واوی ئێمه نه‌مانتوانیوه زانیاری له باره‌وه به‌ده‌ستبهێنین. هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌توانین بڵێین، له ئاستی ئێستای گۆشه‌گیریدا دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، سی پی تی و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك ئه‌وان رۆڵیان هه‌یه. سی پی تی به‌ر له‌ئێستا سه‌ردانی ئیمراڵی كرد. دوای ئه‌و سه‌ردانه راپۆرتیان ئاماده‌كرد. به‌ڵام به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ست به‌و راپۆرتانه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد و هه‌ڵوێستی پێویستیان نه‌گرته‌به‌ر. سی پی تیش هه‌وڵی پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی راپۆرته‌كه هه‌وڵی گه‌وره‌ی نه‌خسته‌گه‌ڕ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی به‌رچاو هه‌بوایه گوشار ده‌خرایه سه‌ر توركیا كه هه‌نگاو بنێت و گۆشه‌گیری له‌و ئاسته‌ی ئێستادا نه‌ده‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكی ئه‌و هێزانه‌ش له دروستكردن و گۆشه‌گیریدا هه‌یه".
هـ . ب