چالاکوانانی "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئەم هەفتەیە لە بێرنی سویسراوە هاتوون

چالاکیی ئێشکگری لە شاری ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەفتەیەکی نوێدا لەلایەن کۆمەڵێک لە وڵاتپارێزانی کورد لە شاری بێرنی سویسراوە درێژەى پێدەدرێت.

بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت و ئەو چالاکییە ئێستا لە هەفتەی ٥٠٢هەمین دایە.

چالاکوانانی ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە دەستەیەک لە ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری بێرنی سویسرا.

ئەو دەستە چالاکوانانە بریتین لە: نوسرەت دەمیر، ئەرکان سەرحەد و کەرەم ئۆزەر.

نوسرەت دەمیر بە ناوی دەستەکەیانەوە رایگەیاند، "رێبەرەکەمان لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیدا دیلکرا. گەلی کورد ماوەی ٢٤ ساڵە بە شێوەیەکی مێژوویی لە دژی ئەو دیلکردنە لە تێکۆشاندایە".

نوسرەت دەمیر راشیگەیاند: "تاوەکو رێبەرەکەمان ئازاد نەبێت ئێمە ئازاد نابین" و داوای لە دەوڵەتە ئەوروپییەکان کرد، کە نەبنە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە دژی رێبەری گەلی کورد و گەلی کورد ئەنجامیان دەدات.

نوسرەت دەمیر ئەوەشی راگەیاند: "تاوەکو رێبەرەکەمان ئازاد نەبێت ئێمە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین" و داوای پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردنی لە چالاکییەکە کرد.

ئەو چالاکییە ماوەى ١٠ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامیی هەیە. هەر حەوت رۆژی هەفتە لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ تاوەکو ١٦:٣٠ لەلایەن چالاکوانانەوە بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت