چالاکی گەریلاکانی یەژا ستار لە زاپ و مەتینا

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی یەژا ستار لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی کاریگەرییان ئەنجامداوە و کامێرایەکی چاودێرییان تێکشکاندووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی یەژا ستار بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٧ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٤٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٢٩ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٣:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە ڕوویان لە تونێلەکانی شەڕ کردبوو.

٢٩ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٢٩ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە بە تەما بوون بە تۆپهاوێژ هێرشەکانیان بکەن.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٧ کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٠٣:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٢٩ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٦:٤٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٩ی کانوونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.

٣٠ی کانوونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراوە بۆردوومان کرا.

٣٠ی کانوونی دووەم لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ٢٨-٣٠ی کانوونی دووەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی خنێرەی ژوور، بەربزنە، گۆشین ٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێڕەشە، دەشتی کافیا، کانی سارکێ، ئەرگەنێ و زێڤکێ ٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی ٥ جار؛ بە گشتی ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

٢٨ی کانوونی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٩ جار لە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کرا.