پەڕلەمانتاری نەمسا: کۆتایی بە هێرشەکانی سەر تشرین بهێنن

پەڕلەمانتاری پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سۆسیالیستی نەمسا (سپۆ) پیترا بایر ئاماژەی بەوەدا بە هێرشەکانی سەر تشرین پێوانەکانی مافی مرۆڤ پێشێل کراون و گوتی: "دەبێت کۆتای بەم هێرشە دژە مرۆڤایەتییانەی سەر تشرین بهێندرێت."

پیترا بایر

سیاسەتمەدار و پەڕلەمانتاری سپۆ، کۆمکاری ژنانی سەوز، دیموکراتیک و سۆسیالیستی ئەنجومەنی پەڕلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا و سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی دادگای ئەنجومەنی پەڕلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا پیترا بایر باسی لەوەکرد هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نیگەرانی کردووە. ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی: "بۆردوومانکردنی بەنداوی تشرین و هاوڵاتییانی مەدەنی لە هەرێمەکە، نمونەیەکی ڕوونی پێشلێکاریی بەرپرسیارێتی نێونەتەوەیی و پێوانەی مافەکانی مرۆڤە. بە ئەنقسەت و زانابوونەوە سەرچاوەکانی ئاو و ژێرخان دەخەنە مەترسییەوە کە سەرچاوەی ژیانی ملیۆنان مرۆڤە."

هێرشە لەسەر گەل

سوپای تورک و چەتەکانی نزیکەی دوو مانگە بە بەردەوامی هێرشی سەربەنداوی تشرین دەکەن. بەنداوەکە لە مانگی کانوونی یەکەمەوە تا ئێستا لە بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاوە و نزیکە ٤٠ هەزار مرۆڤ بێبەش بوون لە ئاو و کارەبا. بۆ پاراستنی بەنداوەکە گەلانی هەرێمەکە لە ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکەدان. چالاکییەکە دەبێتە ئامانجی هێرشەکان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ کەس شەهید بوونە و نزیکەی ٢٠٠ی برینداریشی لێ کەوتووەتەوە.

بانگەوازی بۆ چالاکی نێونەتەوەیی

بە هۆی هێرشەکانەوە مەترسی ئەوە هەیە بەنداوەکە داڕوخێت؛ ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر سووریا و بگرە دەشگات بە عێراق، درووستەکات. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشیاری ئەمەی داوە، وە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کراوە هەڵوێست بنوێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ وەستاندنی هێرشەکان. سیاسەتەمەدار لە سپۆ بەشداری ئەم بانگەوازییە بوو، وە بۆ دەستبەجێ وەستاندنی هێرشە سەربازییەکانی سەر بەنداوەکە بانگەوازی 'گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە'ی کرد. پیترا بایر لەم بارەوە گوتی: "بۆ ڕێگریکردنی لە کارەساتی گەورەتر و بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتییانی مەدەنی دەبێت لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەنگاوی بڕیارداری و خێر بگیرێتەبەر. پاراستنی ژێرخان و سەرچاوەکانی ئاو بۆ سەقامگیری هەرێمەکە و ئاشتی مەرجێکی سەرەکی بنەڕەتییە."

دەبێت شەڕ کۆتای بێت

پەڕلەمانتاری سپۆ، پیترا بایر بانگەوازی کرد بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لە هەرێمەکە و بە تایبەتی لە ناوچە کوردییەکاندا و گوتی: "ماوەی ١٠ ساڵە گەلی  سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر فشارێکی بێ ڕەحمانەی ڕژێمی هەڵوەشاوە و بەرداشی  بەرژەوەندی هێزە نێونەوەتەوەیی و هەرێمەکاندان. بە تایبەت هێزە دیموکراتیکەکانی لە ڕۆژئاوا، لە دژی داعش و ڕژێمی ئەسەر بەرەیەکی بەهێزییان بونیاد نا. وێڕای ئەوەی ڕژێم کۆتایی هاتووە بەڵام هێشتا نەگەشتوون بە ئاشتی و هێرشییان لەسەرە. دەبێت پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و ئاشتی لە سووریادا دەستپێبکات."