چالاکی کوردستانیان لە ژنێڤ بەردەوامە
چالاکی کوردستانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەم هەفتەیەش بەردەوامە.
چالاکی کوردستانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەم هەفتەیەش بەردەوامە.
چالاکی کوردستانیان کە لە ٢٧ی کانووی ٢٠٢١ لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' نا بۆ گۆشەگیری ، نابۆ فاشیزم و داگیرکاری، کات کاتی ئازادیە' لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
کوردستانیان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە چادریان هەڵدا و کۆبوونەوە، بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی ئەو گەریلایانەی کە لە بەرخۆدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کە لەهێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.
لە چالاکییەکەدا وەزیری دەرەوەی تورک کە هاوکات لەسەر بابەتی قبرس لە ژنێڤ بوو ، ئیدانەکرا و کوردستانیان پشتیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و درووشمیان وتەوە.
ساڵەح ساگلان هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ژنێڤ لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، " بەرخۆدانی ئێمە لە دژی هێرشی قڕکردنی گەلی کورد و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. هەتاکوو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر نەبێت چالاکی ئێمە ڕاناوەستێت."
ک-ش