چالاکی مانگرتن لەخواردن لە ڕۆژی ٢٣یەم دایە،گیراوان پێداگرن

چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری بە گروپی پێنجەم لە ڕۆژی ٢٣یەمدا بەردەوامە. گیراوان بانگەوازییان کرد کە دەبێت هەرکەسێت شان بداتە ژێرئەم بارە.

چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە پێشێلکردنی مافەکانی گیراوان لە ڕۆژی ٢٧ی مژدارەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە. چالاکیەکە لەلایەن گروپی پێنجەمەوە لە ڕۆژی ٢٣یەمیدا بەردەوامە.

'هەتاکو دەگەینە ئامانجەکەمان'

لە بەندیخانەی ژنانی سینجان دێبەر تانریکۆلۆ لە سەرمانگرتنەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە:

"ئامانج لەم چالاکییەی ئێمە لابردنی گۆشەگیریە لە سەر ڕێبەرەکەمان و ئازدی جەستەیی ئەوە. پێش هەموو شتێک مافی ڕێبەرایەتیە کە لەناو گەلەکەیدا بژیت. هەر بۆ ئەم مەبەستە چی لەدەستی ئێمە بێت دەیکەین. چالاکییەکەی ئێمە هەتاکو دەگاتە ئامانج بەردەوام دەبێت. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم چالاکیە ئامانجی خۆی دەپێکێت و دەسکەوتی گەورە مسۆگەر دەکات. دەبێت هەرکەسێک شان بداتە ژێرئەم بارە و پێکەوە ئەم بارە هەڵبگرین و بیگەێنینە لوتکەی سەرکەوتن."

ک-ش