چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٢هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە زیندانیان لە ٢٢هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی سەر زیندانیان، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستپێکردووە و ئەمڕۆ لە ٢٢هەمین رۆژی مانگرتندان و مانگرتنەکەش لەلایەن دەستەى پێنجەمی مانگرتوانەوە درێژەی پێدەدرێت.

فەجرییە بەنەک یەکێک لە زیندانییە مانگرتووەکان رایگەیاند، "تاکە هێزی بیر و رامان، کە وەک دەریایە و دەتوانێت ببێت بە هێزی چارەسەری لە ئیمراڵی گۆشەگیری بەسەردا سەپێنراوە. ئەگەر گۆشەگیریی لەسەر نەمێنێت کۆمەڵگە ئارام دەبێتەوە، بە داد، بەرەکەت، ئازادی و واتا دەگات" و داوای هەستیاریی لە رای گشتی کرد.

ژ.ت