چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٨هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٨هەمین رۆژدایە و چالاکییەکە لەلایەن دەستەى شەشەمی مانگرتوانەوە بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکان لە زیندانەکاندا، لە رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و ماوەى ٢٨ رۆژە بەردەوامە و چالاکییەکە لەلایەن دەستەى شەشەمی مانگرتوانەوە بەڕێوەدەچێت.

زیندانیانی مانگرتوو رایگەیاند، ئێستا کاتی ئازادییە و وتیان، "دەبێت هەموو گەلەکەمان لە دژی گۆشەگیری لە زیندانەکاندا راپەڕن، داوای ئێمە بۆ ئەوەیە گەلەکەمان داهاتوویەکی ئازاد و بە رێبەرایەتییەکی ئازاد بژی".

ژ.ت