چالاکییەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ئەوروپا بەردەوامییان هەیە

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) و دەستەیەک لە چالاکوان لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریس کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد کۆنفرانسی رۆژنامەنووسییان رێکخست.

چالاکییەکە لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو. چالاکوانان پۆستەرەکانی "پێکەوە راپەڕین" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بەرز کردبووە.

گەنجان لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان لە دژی شەنگال و گەریلاکانی هەپەگە و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.

گەنجان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەى رۆبۆسکیشیان بەرز راگرت و رایانگەیاند، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە خیانەت دەکرێت.

گەنجان رایانگەیاند، تاوەکو ئۆجالان بە جەستە ئازاد نەبێت، لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت