چین بودجەی سەربازی خۆی زیاد کرد

چین کە دوای ئەمریکا زیاترین بودجە بۆ سوپاکەی تەرخان دەکات، بودجەی بەرگری خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە رێژەی ٧.٢٪ زیاد کرد.

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی دارایی چین، حکومەتی ئەو وڵاتە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٣ زیاد دەکات.

حکومەتی پەکین، ٢٢٥ ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخان کردووە. چین دوای ئەمریکا زیاترین بودجەی بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخان کردووە، بەڵام بودجەی بەرگری چین تاوەکو ئیستاش سێ ئەوەندە لە بودجەی بەرگری ئەمریکا کەمترە.

لەبارەی وردەکاری بودجەی وەزارەتی بەرگری چین زانیاری زیاتری بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق