داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە مانهایم و پاریس ئیدانە کرا

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە مانهایم و پاریس ئیدانە کران.

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامیی هەیە.

مانهایم

کوردستانیان لە پارادیپشاتزی مانهایم لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بە ئەنجامدانی چالاکییەک پشتیوانی و خاوەندارییان لە گەریلا کرد. بە ناوی نەجەدەکەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، "هەموو کات دڵمان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشینە".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

پاریس

چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک رێکخست. لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرایەوە. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودان گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت