دایکانی زیندانیان: پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالاندا ئەنجام بدرێت
خزم و کەسوکاری زیندانیان لە ئیشکگری دادپەروەری ئیزمیر رایانگەیاند کە پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت.
خزم و کەسوکاری زیندانیان لە ئیشکگری دادپەروەری ئیزمیر رایانگەیاند کە پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت.
چالاکی 'ئیشکگری دادپەروەری' لە شاری ئیزمیر بۆ ئاماژەدان بە دۆخی زیندانیانی سیاسی نەخۆش و پێشێلکردنی مافی زیندانیان، ئەمڕۆ لەبەردەم زیندانی کرکلار چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیی خانەوادەکان ٤٤ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەی زیندانیان دروشمی ' خاوەنداری لە زیندانیان بکەن ، ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، هەر ئێستا ئاشتی. ژن ژیان ئازادی، نا بۆ شەڕ، بژی بەرخۆدانی زیندانەکان'یان وتەوە. رێکخستنی هەدەپەی ناوچەی کارشیاکای ئیزمیریش پشتگیری لە چالاکیەکە کرد.
خانم سەڤەر، دایکی مەدەت سەڤەر کە لە زیندانی باندرمادایە، لە چالاکی ئەمرۆدا قسەی کرد و وتی، " هێرشی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پێویستە بوەستێنرێت. ئێمە بە تەنیا ئاشتیمان دەوێت. بەڵام لە تورکیا دیموکراسی و دادپەروەری نییە. پێویستە ئێدی گۆشەگیری کۆتایی بهێنرێت و ئەو زیندانیانەی کە نەخۆشن و سزاکانیان تەواو بووە، ئازاد بکرێن. پێویستە بو زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.
چالاکی خانەوادەی زیندانیان بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق