ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر كارگه‌یه‌ك و كۆگایه‌كیان سوتاند

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، كه‌ كارگه‌یه‌ك و كۆگایه‌كیان سوتاندووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا هاتووه‌، تا ئێمه‌ چۆك به‌ بكوژانی كوردان دانه‌ده‌ین، ئاگری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دڵمان دانامركێت" و رایگه‌یاند، كه‌ كۆگایه‌ك و كارگه‌یه‌كیان سوتاندوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ٩ی حوزه‌یران له‌ ناوچه‌ی ئارسوزی هاتای، كۆگای جانسوی 'دوژمنێكی كوردان' كه‌ ساڵی ٢٠٠٤ دروستكراوه‌ و ٨ی حوزه‌یران له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ناوچه‌ی ئینه‌گۆلی بورسا كارگه‌یه‌كی دار سوتێنرا.

هـ . ب