دکتۆر بۆسارت: کێشەی کورد بە پەکەکە چارەسەر دەکرێت
دکتۆر ڕۆلف بۆزارت مامۆستا و چالاکوانی پیشەیی لە شاری سانت گالێنی سویسرا رایگەیاند، "کاتێک پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، داواکاریی کورد بۆ دادپەروەری بەدی دێت".
دکتۆر ڕۆلف بۆزارت مامۆستا و چالاکوانی پیشەیی لە شاری سانت گالێنی سویسرا رایگەیاند، "کاتێک پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، داواکاریی کورد بۆ دادپەروەری بەدی دێت".
کەمپەینی لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" بەردەوامە و دکتۆر ڕۆلف بۆرسارت مامۆستا و چالاکوانی پیشەیی لە شاری سانت گالێنی سویسرا لەوبارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەم چالاکییە بە مانای دادپەروەرییە بۆ کورد.
بۆسارت وتی: "من باوەڕم وایە ئەگەر دانوستانێک بە بەشداری لایەنە مەدەنی و سیاسی و سەربازییەکان بکرێت کێشەی کورد چارەسەر دەبێت.
پەکەکە لە دۆزی کورددا ئەکتەرێکی گرنگە و لە لایەن گەلی کوردەوە وەک نوێنەری ڕەوای بەرژەوەندییە مافەکانیان سەیر دەکرێت، بۆیە دەبێت پەکەکە لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا وەک لایەنێکی مەشروع و رەوا سەیر بکرێت.
کاتێک دەکرێت هەنگاوێکی ئەرێنی بگیردرێتە بەر، کە پەکەکە وەک هاوبەشێکی دانوستانکار سەیر بکرێت".
ژ.ت