دەم پارتی: داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی کودەتای قەیوم بوەستنەوە
دەم پارتی ناڕەزایەتی خۆی دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت نیشاندا و گوتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی عەقڵێتی کودەتایی قەیوم یەکگرتووبن و بوەستنەوە."
دەم پارتی ناڕەزایەتی خۆی دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت نیشاندا و گوتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی عەقڵێتی کودەتایی قەیوم یەکگرتووبن و بوەستنەوە."
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی پەیوەست بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت و سەپاندنی قەیوم بەسەرییدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد دەسەڵاتی ئاکەپە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت جارێکی دیکە جەختیکردەوە لە دژبەربوونی بەرانبەر بە ئیرادەی گەل.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سۆفیا یالاگەش و دەڵێت، وەک کودەتاکانی پێشوو ئەمجارەش شارەوانی سێرت گەمارۆ درا و ڕێگری لە گەل و هەڵبژێران کرد بڕۆنە ناو شارەوانییەکەی خۆیانەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی ئیدی دەسەڵاتداری سەپاندنی قەیومی کردووە بە تایبەتمەندی خۆی و تەنها لە سنووری کوردستاندا نەماوەتەوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە دەسەڵاتداری هەوڵدەدات بە سەپاندی قەیوم بکات بە هەمیشەیی و مافی دەنگدانی کۆمەڵگەی تورکیا پێشل دەکات و هاتووە: "ئەم ڕژێمە بە کودەتای قەیوم هێندەی تر لە دۆڕانی خۆی نزیک دەبێتەوە. ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە ماف، یاسا و دادگاکانەوە نیە. بابەتەکە ئەوەیە لە کاتێکدا ناتوانێت شارەوانییەکان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەدەست بهێنێت، لە ئەنجامدا قەیوم دەسەپێنێت. با دەسەڵاتداری نەڵێت ئێمە و گەلی کورد بە کودەتای قەیوم ڕادێت. لە هەموو جێگەیەک بەرگری لە ئیرادەی گەلەکەمان دەکەین لە دژی سەپاندی قەیوم."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەم پارتی داوای لە هەموو کەسێک کردووە گوێ نەدەن بەوەی چی ڕوودەدات بە هەموو هێزێیانەوە لە دژی سەپاندی قەیوم تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆیان بەردەوام بکەن.