دەمیرتاش و سیاسەتمەدارانی دیکەی هەدەپە ئازاد نەکران
لە چوارچێوەی (لێپرسینەوەی کۆبانێ) دا ٢٦ سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرابوون و لێکۆلینەوە لە دۆسیەکانیان کرا، بەڵام ئازاد نەکران.
لە چوارچێوەی (لێپرسینەوەی کۆبانێ) دا ٢٦ سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرابوون و لێکۆلینەوە لە دۆسیەکانیان کرا، بەڵام ئازاد نەکران.
٢٦ سیاسەتمەداری هەدەپە بە لە چوارچێوەی (لێپرسینەوەی کۆبانێ) دا لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە دەستگیرکرابوون کە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەش یەکێک بوون لە گیراوان. ئەمڕۆ لێکۆلینەوە لە دۆسیەی ٢٦ سیاسەتمەدارەکە کرا.
شەشەمین دادگای سولحی ئەنقەرە لەبارەی دۆسیەی سیاسەتمەداران، دەمیرتاش، یوکسەکداغ، سەباحەت تونجەل، گولتەن کشاناک، ئایسەل توغلوک و نەزیر چالاکن لێکۆلینەوەی کرد.
دادگاکە بڕیاریدا، گرتنی سیاسەتمەدارە کوردەکان بەردەوام بێت.
پارێزەرانی سیاسەتمەداران بەهۆی بڕیاری دادگا، ناڕەزاییان دەربڕی و دۆسیەیان پێشکەشی حەوتەمین دادگای سوڵحی ئەنقەرە کرد، بەڵام داواکاری پارێزەران ڕەتکرایەوە.
ئەو سیاسەتمەدارانەی ئازادکردنیان ڕەتکرایەوە ئەمانەن:
"نەزمی گور، بەیزا ئوستون، ئایلا ئاکات ئاتا، ئیبراهیم بینیجی، ئەمینە ئاینا، بیرجان یۆرولماز، بەرفین ئوزگو کۆسە، دیلەک یاگلی، جان مەمیش، گونەی کوبیلای، بولەنت پارماکسز، پەروین ئودونجو، ئیسماعیل شەنگول، مەسعود باغجیک، ئایشە یاغجی، جیهان ئەرداڵ، زەکی چەلیک، ئایهان بیلگەن، ئاڵپ ئاڵتنئۆرس.