دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر 'بۆ تۆڵەی جزیر' کارگەیەکیان سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە ئیستەنبوڵ عەمبار و کۆگای سەرەکی کۆمپانیایەکیان لەسەر لە ڕووبەری ٧ هەزار مەتر دووجادا سووتاوە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە ئیستەنبوڵ عەمبار و کۆگای سەرەکی کۆمپانیایەکیان لەسەر لە ڕووبەری ٧ هەزار مەتر دووجادا سووتاوە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر بەبڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایگەیاند، بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژیی ژێرزەمینەکانی جزیر کارگەیەکیان لە ئیستەنبول ئاگر تێبەردراوە و بە تەواوی سوتاندویانە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ دا لە ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول، کۆگای سەرەکیی کارگەی هیسار سو لەسەر رووبەڕووی ٧ هەزار مەتر دووجا، لەلایەن ئەو کوردانەوە سوتێندرا، کە سوێندی تۆڵەیان خواردووە و ئەو چالاکییەشیان بۆ تۆڵەى کۆمەڵکوژیی ژێرزەمینەکانی جزیر ئەنجامداوە".
ژ.ت