دۆسیەی دژی سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە بۆ وەزارەتی داد رەوانەکرا
دۆسیە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ وەزارەتی داد رەوانەکرا.
دۆسیە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ وەزارەتی داد رەوانەکرا.
داواکاری کۆماری ئەنقەرە لەبارەی سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) بە بیانوی ' لەدژی پۆلیس وەستاوەتەوە، سووکایەتی بە کارمەندی جەماوەری کردووە و برینداری کردووە و بەشداری لە خۆپیشاندان و ڕیپێوانی قەدەغەدا کردووە' دۆسیەی ئامادەکرد و بۆ وەزارەتی داد نارد.
دوای لێکۆلینەوەی وەزارەت، دۆسیەکە بۆ تەیب ئەردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکەپە دەنێردرێت و لەوێشەوە بە مەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری بۆ پەرلەمان دەنێرن.
ف.ق