دەوڵەتانی تورک و ئێران لە ئۆسلۆ ئیدانە کران
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و گوشار و لەسێدارەدانی ئیران لە دژی کوردان ئیدانە کرا.
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و گوشار و لەسێدارەدانی ئیران لە دژی کوردان ئیدانە کرا.
چالاکییەکە لەلایەن نەجەدەکەی ئۆسلۆ و پەژاک لە بەردەم وێستگەى ناوەندیی ئۆسلۆ رێکخرا و چالاکییە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.
دوای ئەوە چالاکییەکە بە چڕینی گۆرانی و سرودی هونەرمەند وڵات کۆبانێ و دوای ئەوەش بە خوێندنەوەى پەیامەکانی پەژاک و کەژار بەردەوامیی هەبوو.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، لە ٩ی گوڵان (ئایار)ی ٢٠١٠دا چوار شۆڕشگێڕی کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بە ناوەکانی شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی لەسێدارەدارن.
راشیانگەیاند، "٩ی گوڵان بۆ بزووتنەوەى ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی دژ بە بیر و فیکری ئازادە، چونکە لەو رۆژەدا دەوڵەتی دواکەوتوو و دیکتاتۆری ئێران بەبێ دادگایەکی ورد بە خێرایی ٤ تێکۆشەری کوردی لەسێدارەدا. فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامییان لە دژی دیکتاتۆری بوونەتە سیمبولی تێکۆشان. بە تێکۆشان و بەرخودانی خۆیان هەموو کات لە یادی کورداندا دەمێننەوە. ئێمە شەهیدانی زیندان و هەموو شەهیدانی مانگی ئایار بە یاد دەهێننەوە و بەڵێن دەدەین، کە درێژە بە تێکۆشانەکەیان بدەین".
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران
لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا و رایگەیاندرا، "لە دژی ئە هێرشانە کات کاتی یەکێتی و یەکگرتوویی کوردانە".
چالاکوانانی رێکخراوە دژە رەسیستیی و نەژادپەرەستەکانی نەرویج و سۆڵیدارێتیی مەد کوردستان بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" ، "بژی بەرخودانی زیندان" و "بژی بەرخودانی گەریلا" دەوترانەوە.
ژ.ت