دەوڵەتی تورک سێ کۆمۆنیستی یۆنانی دەستگیرکرد

سێ کۆمۆنیستی یۆنانی کە بەشێوەی خۆبەخش بۆ بە هاناوەچوون و رزگارکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزە روویان کردبووە هاتای، دەستگیرکران.

٣ کۆمۆنیستی یۆنانی کە دوای بومەلەرزەکەی مەرەش لە یۆنانەوە بەمەبەستی بەشداری کردن لە گەڕان و رزگاکردنی لێقەوماوان روویان کردبوو ئارموتلویی هاتای و چوار رۆژ بەشداریان لە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کردبوو، هەر سێکیان بە بێ پاساو دەستگیرکران.

بە گوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو کەسانە برینتییە لە ئالێکسیس، تاهسیس و میخایل. ئەو سێ کۆمۆنیستە دەستگیرکراوە رادەستی لقی کاروباری بیانییەکان کراون.

هـ . ب