دەوڵەتی تورك ئەشكەنجە لەو كەسانە دەكات كە لە رێپێوانی گەملێكدا دەستگیری كردۆن

لەكادیكۆی لەرێپێوانی بەرەو گەملیكدا ژمارەیەكی زۆر لەبەشداربووان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە دەستگیركران و دەوڵەتی تورك ئەو كەسانەیان ئەشكەنجەدا. تەنانەت بەگوێرەی زانیاریەكان، سەری هاوسەرۆكی شاری"سەیكپ"،"روونی گۆران"، شێكێندراوە.

بەپێشەنگایەتی كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان"هەدەكە"، كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"دەتەكە"، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد"تەژەئا"، پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان"دەبەپە"، پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە" و فدراسیۆنی كۆمەڵەی پشتیوانی و ماف لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان"مەد""مەد و تووهاد فەد"، لەدژی گۆشەگیری لەسەر رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لەكادیكۆی رێپێوانی بەرەو گەملیك پێكهات. لەرێپێوانەكەی گەملیكدا نزیكەی حەفتا كەس دەستگیركران. ئەو دەستگیركراوانە بەشێوەیەكی توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ كردۆن و راپێچی بەرێوەبەرایەتی ئەمنی ئەستەمبۆل كرابوون. لەو سەیارانەی دا كە ئەو گیراوانەیان گۆاستووتەوە و ماوەی حەوت ساڵە بەرێگەوە بوونە، نان و ئاویان پێیان نەداوە. سەرەڕای ئەوەش لە ناو ئەو سەیارانەدا ژمارەیەك لەخۆپیشاندەرانیان ئەشكەنجە داوە و بێ رێزیان پێكراوە.

بەمەبەستی وەرگرتنی وتە لە بیست و پێنج كەس لەو خۆپیشاندەرانە، گۆازراونەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی ئەمنی ئەستەمبۆل لەچاخلایان و لەئێستاشدا كاروباری وەرگرتنی وتە لەو دەستگیركراوانە بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیاریەكان لەكاتی گۆاستنەوەی ئەو خۆپیشاندەرانە بۆ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەمبۆل رووبەرووی توندوتیژی و ئەشكەنجە بوونەتەوە. لە ناو ئەو كەسانەی رووبەروی ئەشكەنجە و بێ رێزی بووەتەوە، هاوسەرۆكی شاری سیكپ، ئەستەمبۆل"روونی گۆران"ە. هەر بەگوێرەی زانیاریەكان پۆلیس بەئاسن لەسەری گۆرانی داوە و سەری شكاندوە. هاوكات رایانگەیاندوە؛ چناكەی روونی گۆران بەهۆی ئەشكەنجەوە بڕاوە. سەروچاوی زۆرێك لەخۆپیشاندەران بەهۆی ئەشكەنجەوە هەڵاوساون و رەش و شین بوونە. تەنانەت جل و بەرگی روونی گۆران لەخوێندا سور بووە.
ف.ق