دوو پزیشک لەبارەی دۆخی تەندروستی توغلوک و نارین نامەیان بۆ کۆمیتەی خاچی سور نارد

دوو پزیشکی پردی برایەتی زوریخ و ئامەد لەبارەی دۆخی تەندروستی ئایسەل توغلوک و سەیید نارین نامەیان بۆ کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی نارد.

دکتور بیگنا ڕامبێرت و دکتور ماژا هیس لەسەر ناوی پردی برایەتی زوریخ و ئامەد  نامەیان بۆ کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی نارد و ئاماژەیان بە دۆخی تەندروستی سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک و سەید نارین هاوسەرۆکی پێشووری ناوچەی سووری ئامەد کرد.

لە نامەکەدا باسی ئەوەکراوە کە ئەوان بەهۆی دۆخی تەندروستی توغلوک و نارین نیگەرانن. لەگەڵ ئەوەی دۆخی تەندروستی نارین و توغلوک خراپە بەڵام ئازاد نەکراون. لە دەستی ئێمە دۆسیەی پزیشکی تورکی هەیە. بڕوامان وایە کە ئێوە لە راگەیەندنەکانیشدا دۆخی تەندروستی ئەو دوو کەسە دەزانن."

ف.ق