فاشیستەکان لە کۆڵن هێرشیان کردە سەر چادری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بولەرزەلێدراوەکان
گروپێکی فاشیست لە کۆڵن هێرشیان کردە سەر چادرێکی کۆکردنەوەی هاکاری و پشتیوانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوا و سوریا.
گروپێکی فاشیست لە کۆڵن هێرشیان کردە سەر چادرێکی کۆکردنەوەی هاکاری و پشتیوانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوا و سوریا.
فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەوروپا (ئاگیف - AGÎF) کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (ئاڤەنگ – کۆن / AvEG-Kon) چادری کۆکردنەوەی هاوکاریان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بە دروشمی "بومەلەرزە نا، بەڵکو ڕانت دەکوژێت" دانا، بەڵام گروپێک لە فاشیستەکان، کە کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ لێقەوماوان پێ قبوڵ نەکرا، هێرشیان کردە سەر چادری هاوکارییەکە.
فاشیستەکان یەکەم جار بە زارەکی هێرشیان کردە سەر ئەوانەی لە چادری کۆکردنەوەی هاوکاریەکەدا بوون و هەڕەشەیان دەکرد و دەیانوت "ئێوە ناتوانن کیوپستراس چادر دابنێن". پاشان فاشیستەکان خۆیان پێ نەگیرا و هیرشیان کردە سەر چادری کۆکردنەوەی هاوکاریی شۆڕشگێڕەکان.
گروپە فاشیستەکان پاش کاردانەوەکانی گەل ناچار بوون ڕابکەن. چادری پشتیوانی و کۆکردنەوەی هاوکاری سەرەڕای هێرشەکە بە بەشدارییەکی بەهێزەوە بەردەوامیی بە کارەکانی خۆی دا.
ژ.ت