گەلان لە بەرلین بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە ١ی ئایاریان پیرۆز کرد
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ١ی ئایار بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پیرۆز کرا.
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ١ی ئایار بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پیرۆز کرا.
"رێپێوانی شۆڕشگێڕی" کە لە بەرلین لەلایەن گروپە چەپەکانەوە بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە هاوبەشی لە نێوان گروپە چەپ و ئینتەرناسیۆنالیستەکاندا بەڕێوەچوو.
دەیان هەزار کەس بەشداری رێپێوانەکە بوون و سەرباری رێگرییەکانی پۆلیس رێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا لە هێرمانپلاتز دەستیپێکرد.
لە دژی سیاسەتی کۆچبەرکردن و تاوانبارنیشاندان، جەماوەری گەل رێپێوانیان ئەنجامدا و سیاسەتەکانی دژ بە چینی کرێکار، کە لەلایەن سیستمی کاپیتالیستەوە بەڕێوەدەچێت ئیدانە کران.
لە دوای رێپێوانە هەزاران کەسییەکە کۆبوونەوەى جەماوەری رێکخرا. لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا تیپی هونەری و مۆسیقایی ڤەژین چووە سەر تەختە و گۆرانیی کوردیی چڕی. هەروەها هەڵپەڕکێ و گۆڤەندیان گێڕا.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" ، "ئێمە ژیانی بێ رێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین" ، "شانبەشانی یەک لە دژی فاشیزم" وترانەوە.
لە کاتی ریپێوانەکەدا بەهۆی کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەکانی پۆلیسەوە شەڕ و پێکدادان روویدا و لە کاردانەوە بەرامبەر بە کارە تێکدەرەکانی پۆلیسی دەوڵەتی ئەڵمانیا جەماوەری خۆپیشاندەر لە سەر شەقامەکان ئاگریان کردەوە.
ژ.ت