گروپێک لە شاری بازلی سویسراوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەبەن

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٥٥٩ هەفتەیە لە گۆڕەپانی بەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. چالاکیی ئەم هەفتەیە، لەلایەن گروپێک، لە بازلەوە هاتوون، بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٥٥٩ هەفتەیە لە گۆڕەپانی بەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. چالاکیی ئەم هەفتەیە، لەلایەن گروپێک، لە بازلەوە هاتوون، بەڕێوەدەچێت.

بە دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

هەر هەفتەیەک گروپێک لە کوردەکانی ئەوروپا و دۆستەکانیان چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بەڕێوەدەبەن و ئەم هەفتەیە گروپێک لە شاری بازلی سویسراوە ڕۆیشتوون بۆ ستراسبۆرگ چالاکییەکەیان لە گروپەکەی پێش خۆیان وەرگرت و دەستیان بە چالاکیەکەیان کرد.

بەشداری بوانی گروپەکەی بازل بریتین لە دەلیل ئەک، فەرهاد ئۆنجول، ئەرداڵ دیلەک و ئارام ئامەد.

دەلیل ئەک بە ناوی گروپەکەوە ڕایگەیاند، ئێمە بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بازل چالاکیی ئێشکگریی ئازادییان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گروپەکەی پێشوو وەرگرتووە و ڕایگەیاند، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کرد، کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و وتی: "بەم بوومەلەرزەیە دەرکەوت، کە دەبێت ئێمەی کورد بە هێز و توانای سروشتیی خۆمان بە رێکخستن ببین، دام و دەزگا و دامەزراوەی خۆمان دروست بکەین و خاوەنداری لە یەکتری بکەین. ئێمە لە چاوەڕوانیی دەوڵەت دا بین، ئێمە دەمرین، لە ژێر داروپەردووەکاندا دەمێنینەوە، لە ژێر سەرما و برسێتی دا دەمرین".

دەلیل ئەک ڕاشیگەیاند، ئەوان لە پێناو ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بەڕێوەدەبەن و وتی: "ئازادیی ڕێبەرایەتی، ئازادیی گەلی کورد، مرۆڤایەتی و هەموو سروشتە".

ئەک ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت بە چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بە رێکخراوەکان و دامەزراوانە نیشان بدەن، کە داکۆکی لە یاسا و مافەکان، دادپەروەری و دیموکراسی دەکەن و وتیشی: "ئەم چالاکییە بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتییە، هەم ئێشکگریی دادپەروەرییە، هەم  بۆ مرۆڤایەتییە، هەم ویژدان و هەمە ئەخلاقە. ئێمە سەردەکەوین. ئێمە ١١ ساڵ بەبێ ڕاوەستان بەردەوام بووین لە چالاکیی ئێشکگری و هەتا ڕێبەرایەتیمان ئازاد نەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکیی ئێشکگریمان".

ژ.ت