هاوپەیمانیی پارتە چەپەکانی فەڕەنسان پشتگیرییان لە هەدەپە کرد
هاوپەیمانیی پارتە چەپەکانی فەڕەنسا (NUPES) و پێکهاتەکانی لە هاوپەیمانی (LFI) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پشتیوانیان لە هەدەپە کرد.
هاوپەیمانیی پارتە چەپەکانی فەڕەنسا (NUPES) و پێکهاتەکانی لە هاوپەیمانی (LFI) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پشتیوانیان لە هەدەپە کرد.
یەکێتیی گەلانی نوێی ژینگە و کۆمەڵایەتی (NUPES) و فەڕەنسای ڕاپەڕیو (La France Insoumise-LFI) بە پێشەنگایەتی ژان-لوک میلینچۆن پشتگیرییان لە هەدەپە کرد.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیاندا هاتوە، "لە کاتێکدا، کە ڕاگەیاندرا لە ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمان و سەرۆک کۆماری لە تورکیا ئەنجام دەدرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دیکتاتۆری بەردەوامە لە سیاسەتەکانی تاوانبارکردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەدەپە سێیەمین حزب و جێگرەوە و ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیکی پەرلەمانی تورکیایە.
NUPES ڕایگەیاند، یارمەتیی خەزێنە بۆ هەدەپە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە ڕاگیراوە و ڕاشیگەیاند، ئەو فشارە و فشارەکانی تر بە شێوازی جیاواز لە دژی هەدەپە بەردەوامیی هەیە.
NUPES ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و حکومەتی فەرەنسا دەکەین، کە فشار بخەنە سەر تورکیا تاوەکو سیاسەتی تاوانبارکردنی هەدەپە ڕابگرێت و هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیک لە تورکیا بەڕێوەبچێت".
ژ.ت