دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) دەربارەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە داڕمانی ئابووری توورکیا کراوە و هاتووە، " ئێمە ئیستاکە لەنیو قەیرانێکی ئابووریی مێژووییداین. بێکاری هەمەگیر، برسیەتی، فەقیری جەماوەری، گرفت لەپێوەندی نێونەتەوەیی و بێچارەیی لەهەمبەر پەتای کرۆنا وڵاتی تەنیوە. هیوا بۆداهاتووی تورکیا کەم بووەتەوە."
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە داڕمانی ئابووری بە هۆی سیاسەتەکانی شەڕ کراوە و دەستنیشانکراوە کە دەسەڵاتداری، هەموو دەرفەت و سامانی تورکیا بۆ شەڕ وکاری ئەمنی بەکار هێناوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا بۆ پرسی ' ١٢٨ملیار دۆلار لەکوێیە؟ ئەم وڵامەی دایەوە: ئەو فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان، بەلاش کار ناکەن، ئەو سوپایە بە بەلاش ناچولێت و شەڕ ناکات.'
ماوەیەکی درێژە دوو رێگە لە پێش ئێمەیە:
یا قەیران، فەقیری، بێکاری ، دارەمەیت بۆ جەنازەی گەنجان، بە کورتی شەڕ و تووندووتیژی، وەک ئەوەی کە ئیستا لە وڵات هەیە.
یان ئاشتی، چارەسەری، دیموکراتیک بوون، ئابوورییەکی بێ قەیران، ئارامی و هتد...
ئەم زهنیەتە تالانکەرە کە خۆی لەقەیراندا بەخیو دەکات و قەیران دەئافڕێنێ، چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کوردی بەساڵانێکە گۆشەگیر کردووە. ماوەیەک پێش بۆ ماوەیەکی کورت کاتێک کە دەوڵەت و دەسەڵاتداری هەوڵیاندا کێشەکان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن پێویستیان بە هاوکاتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبینی. لە بەر ئەوەی دەزانن کە عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری وئاشتیە.
' هەتاکوو گۆشەگیری بەردەوام بێت، برسیەتیش بەردەوام بکات'
گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە گۆشەگیری سەر مافە دیموکراسیەکان و ئازادی، گۆشەگیری لە سەر داخوازی ژیانێکی مرۆڤایی و هیوا بۆ داهاتووی وڵات.
هەتاکوو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت و ڕێگەی ئاشتی نەکرێتەوە، دەربازبوون لە قەیران، فەقیری، سیاسەتی بریسەتی زۆرداری دەوڵەت مومکین نییە."
ک-ش