هەدەپە: دەسەڵات زیندانەکان و وڵاتی خستووەتە دۆخێکەوە کە ژیان تێیایاندا ئەستەمە

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی زیندانیەکی سیاسی کە گیانی لەدەستداوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، دەسەڵات زیندانەکان و وڵاتی خستووەتە دۆخێکەوە کە ژیان تێیایاندا ئەستەمە.

ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە داخەوە زانیمان کە لە زیندانی بۆلودا زیندانیەکی دیکە گیانی لەدەستداوە. زیندانیەک بە ناوی ئەحمەد بیلگین کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە، دوێنێ شەو لە زیندانی پیتی ئێفی بۆلپ لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە و بەم شێوەیە ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٨ کەس.

دەدە بەم شێوەیە بەردەوامەی بە قسەکانیدا:

" ئەم هەموو رووداوەی مردن، ناتوانرێت کە سیاسەتەکانی حکومەت کە زیندانەکانی بۆ ماڵی مردن گۆڕیوە جیابکاتەوە. هەرچەندە دەوڵەت بەرپرسیارە لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان، بەڵام بۆ ئەوەی زیندانیەکان بەرەو مردن ببات، هەموو مافەکان، بە تایبەتی مافی گەیاندنی پێداویستی تەندروستی پێشێل دەکات و جگە لەوەی بەرپرسیاری خۆی جێبەجی ناکات، هەروەها زیندانەکانی بۆ ناوەندی ئەشکەنجەی فیزیکی و دەرۆنی گۆڕیوە. دەزگای پزیشکی داد بە دەستی شاندی چاودێری بۆ زیندانیانی نەخۆش ڕێرەوی مردنی دروست کردووە.

دەسەڵات کە وڵاتی بەرەو زۆر قەیران بردووە، هەموو وڵات و بە تایبەتی زیندانەکانی خستووەتە دۆخێکەوە کە ژیان تێیایاندا ئەستەمە. ئێمە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە رێگەی جێبەجێکردنی دادپەروەری وەزیری داد نییە، بەڵکو گۆڕینی عەقڵیەتی دژی بە دادپەروریە. بەم تێگەیشتنە ئێمە جاریکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لەبەرانبەر هێرشی سیستەماتیک لەسەر ژیانی زیندانیان هەروەک چۆن تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دادپەروەری بەرز دکەەین، هەروەها لە چوارچێوەی یاسادا لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە دەبنە هۆی مردنی زیندانیان."

ف.ق