هێرش بە گازی ژەهراوی لە ئێران: ٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ئێران لە ئەنجامی هێرش بە گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگەکان ٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
لە ئێران لە ئەنجامی هێرش بە گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگەکان ٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٣٠ تشرینی دووەمەوە بە تایبەتی بۆ سەر خوێندنگەکانی کچان هێرش بە گازی ژەهراوی ئەنجام دەدرێت. هێرشەکان لە ٣٣ شار ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆر خوێندکار ژەهراوی بوون.
تائێستا نازانرێت کە هێرشەکان لەلایەن چ کەس و لایەنێکەوە ئەنجام دەدرێن و سەبارەت بەو گازەشی کە بەکاردەهێنرێت زانیاری روون بەدەست نەخراون. باس لەوەدەکرێت کە لانیکەم هەزار خوێندکار ژەهراوی بوون. لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا منداڵێک بە ناوی کارین عەلەمداری و سێ منداڵی دیکە ژیانیان لەدەستداوە.
گەل دەستیان بە چالاکی ناڕەزایەتی کردووە
خەڵکی مەهاباد ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هێرشە ژەهراوییەکانی سەر خوێندنگەکان نیشاندا و دەستیان بە چالاکی کرد. خەڵک لە رێگەی کردنەوەی ئاگر لە شەقام گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای زیاتر کردنی چالاکییەکانیان کرد.
لەناوچەی گۆکتەپەی مەهاباد دوای ئەوەی خوێندکارە کچەکانی خوێندگەی سەبا ژەهراوی بوو، لە زۆر خوێندنگە بڕیاردرا کە خوێندنگەکان یەک کاتژمێر زووتر کۆتایی بە وانەکان بهێنن.
هـ . ب