هێرشی داگیرکەری تورک لە لەندەن شەرمەزارکرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان لە لەندەن بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا و دەستپێشخەەری ژنانی رۆژ، ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکوەزیری بەریتانیان کۆبونەوە. لە چالاکیەکەدا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا بێدەنگی بەریتانیان شەرمەزارکرا و دروشمی 'تیرۆریست ئەردۆغان' و 'دیکتاتۆر ئەردۆغان' وترانەوە.

لە چالاکیەکەدا چالاکوانان باسی ئەوەیان کرد کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە داگیرکەری سەر عەفرین و لە ئێستاشدا هێرشی سەر ئاڤاشین، زاپ و مەتینا، دەیانەوێت گەلی کورد قڕ بکەن.

لە ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنەکاندا لەدژی کوردان دەست بە هێرش کرا و دەیانەوێت پەیامی قڕکردن بە کورد بدەن."

هەروەها چالاکوانان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا پیشاندا.

ف.ق