جەدەکە – سە بانگەوازی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی بۆ ئازادی کرد
جەدەکە – سە داوای لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانی ١٢ی شوڤات بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا بکەن.
جەدەکە – سە داوای لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانی ١٢ی شوڤات بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا بکەن.
کوردستانیان لە ئەوروپا خۆیان بۆ ڕێپێوانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ئامادە دەکەن.
ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی سویسرا (جەدەکە –سە)، چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری ئەوروپا (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تیکۆژن) لەگەڵ گەنجان کە لە ٦ی مانگدا لە شاری سیترینزی فەڕەنسا دەستیان بە ڕێپێوان کردووە، چالاکیەکەیان بەردەوامی پێدەدەن.
جەدەکە – ئە لە راگەیەنراوێکدا وتی، " بۆ ئەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد جارێکی دیکە پیشانی هەموو جیهان بدەین و بڵێین کە کاتی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، سەرەتا کوردستانیان لە ئەوروپا، ئێمە بانگەوازی لە هەموو دیموکرات، شۆرشگێر و دۆستانمان دەکەین کە بەشداری لە میتینگ و ڕێپێوانەکان بۆ هەڵوەشاندنی سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمڕالی بکەن.
١٢ی شوباتی ٢٢ رۆژی شەممە
کاتژمێر ١٠:٠٠
ناونیشان: Place de le fare 67000 Strasbourg''"
ف.ق